Accessibility links

ئەمەریکا هۆشیاری دەدات لەسەر دەرەنجامی هەر دوژمنکارییەکی ڕوسیا دژی ئۆکرانیا


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن هۆشیاریدا لە " دەرەنجامەکانی " ڕوودانی " دوژمنکاریی " ڕوسیا دژی ئۆکرانیا، ئاماژەشی بەوەدا واشنتن نیگەرانە سەبارەت بە پتەوکردنی هێزەکانی ڕوسیا لەسەر سنووری ئۆکرانیا.

بلینکن لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی ئێن بی سیدا وتی " هێزە ڕوسیەکان ئێستا زیاد لە هەموو کات لەسەر سنووری ئۆکرانیا بڵاوکراونەتەوە."

ئاماژەشی بەوەدا سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن " ڕوون و ئاشکرا بووە: ئەگەر هاتوو ڕوسیا بەشێوەیەکی سەرکێشانە یاخود دوژمنکارانە بجوڵێت، ئەوا لەسەری دەکەوێت، دەرەنجام دەبێت." بەبێ ئەوەی باس لە سروشتی وەڵامدانەوەی ئەمەریکا بکات لەو حاڵەتەدا.

بلینکن جەختی لەوە کردەوە " ئەمەریکا و هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی هەمان نیگەرانییان هەیە."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG