Accessibility links

ئۆکرانیا دەڵێت لە گۆڕینەوەی دیلەکاندا لەگەڵ ڕووسیا، 5 هاوڵاتی ئۆکرانی گەڕانەوە بۆ وڵاتەکە


بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری بەرگری ئۆکرانیا دەڵێت لە گۆڕینەوەیەکی دیلەکاندا لەگەڵ ڕووسیادا ، پێنج هاوڵاتی ئۆکرانی گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵاتەکە. بەڵام ئاماژەی بەوە نەدا کە ئایا ئەو هاوڵاتیانە شەڕکەر بوون یاخود نا.

بەڕێوەبەرایەتییەکەی گوتی چوار لە ئۆکرانییەکان لەمیانەی داگیرکارییەکەی ڕووسیادا لە بەشێکی هەرێمی کیێڤ لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە دەستگیرکرابوون.

لە کۆتایی مانگی سێدا هێزەکانی ڕووسیا لە ناوچەکانی دەوروبەری کیێڤ و باکووری ئۆکرانیا کشانەوە و سەنگی هێرشەکانیان خستەسەر ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

گوتیشی تەرمی هاوڵاتییەکی ئۆکرانیش لەگەڵ گۆڕینەوەی دیلەکاندا گەڕێندراوەتەوە بۆ ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG