Accessibility links

ئۆکرانیا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا 15 کم چوارگۆشە لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی گرتووەتەوە


بەرپرسێکی باڵای بەرگری ئۆکرانیا دەڵێت هێزەکانی ئۆکرانیا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە هێرشە بەرپەرچدانەوەکانیدا نزیکەی 15 کم چوارگۆشە خاکییان لە ڕۆژهەڵات و باشووری وڵاتەکەدا گرتووەتەوە.

جێگری وەزیری بەرگری ئۆکرانیا هانا مالیار وتی تاوەکو ئێستا هێزەکانی ئۆکرانیا 204.7 کیلۆمەترییان لە باشووری وڵاتەکە گرتووتەوە.

بەرپرسانی ئۆکرانیا دەڵێن هێرشە پێچەوانەکەیان خاوە بەڵام بەردەوامە و چەندین گوندییان کۆنتڕۆڵ کردۆتەوە و بەرەو لاکانی شاری باخموتی ڕۆژهەڵات پێشڕەوی دەکەن، باخموت لە مانگی پێنجدا و دوای شەڕێکی سەخت لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە کۆنتڕۆڵکرا.

هەفتەی ڕابردوو ئۆکرانیا وتی گوندی ستارۆمایۆرسکییان لە باشووری وڵاتەکە گرتۆتەوە، لە هەوڵێکدا کە ئامانج لێی پچڕاندنی پردی وشکانی ڕووسیا بوو لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ باشوور و نیمچە دوورگەی کرایمیا لەسەر دەریای ڕەش.

مالیار وتی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا هێزەکانی ئۆکرانیا 2 کم چوارگۆشەیان لە بەرەی باخموت گرتۆتەوە، تاوەکو ئێستا لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشە پێچەوانەکەوە لەو ناوچەیەدا 35 کم چوارگەشەیان کۆنتڕۆڵ کردووەتەوە.

مالیار وتیشی لە باشووریشەوە کە هێزەکانی ئۆکرانیا لە هەوڵدان پێشڕەوی بکەن بەرەو شارەکانی بێردیانسک و مێلیتۆپۆڵ، 12.6 کم چوارگۆشەیان کۆنتڕۆڵ کردووەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG