بەرپرسێکی باڵای سەرۆکایەتی ئۆکرانیا لە وتارێکدا لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا وتی نوێترین سزاکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر ڕووسیا " بەس نین " و تاوەکو ئێستا هەنگاوی سزاکان زۆر خاو بوون.
ئیهۆر ژۆکڤای جێگری بەرپرسی ئۆفیسی سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی وتی " ئەگەر لە من بپرسن، دەڵێم سزاکان زۆر زۆر خاون، زۆر درەنگ بوو و بەدڵنیاییشەوە بەس نین."
ڕۆژی دووشەممە ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپا سزا نوێیەکانیان دژی ڕووسیا پەسەند کرد، کە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیاشی گرتەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز