Accessibility links

ئۆکرانیا ڕەتی دەکاتەوە تەکنەلۆجیای موشەکیی بە کۆریای باکوور فرۆشتبێت


ئۆکرانیا ڕەتی کردەوە تەکنەلۆجیای موشەکیی بەرگری فرۆشتبێت بە کۆریای باکوور و ئەوەش وەکوو وەڵامدانەوەیەک بۆ نوسراوێکی ڕۆژنامەی نیۆرک تایمز بڵاویکردبۆوە تیایدا هاتبوو گوایە پیۆنگیانگ بزوێنەری موشەکی لە کارگەیەکی ئۆکرانی کڕیوە.

سکرتێری گشتی ئەنجومەنی ئاسایش و بەرگری ئۆکرانیا ئۆلیکساندەر چۆرچیۆڤ لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئۆکرانیا بە هیچ شێوەیەک هیچ جۆرە بزوێنەرێکی موشەکیی نەفرۆشتووە بە کۆریای باکوور."

کۆمپانیای یوجماشی ئۆکرانی ڕایگەیاند لەوەتەی ئۆکرانیا سەربەخۆیی بەدەستهێناوە و جیابۆتەوە لە یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی 1991 ەوە موشەکی بالیستیکی سەربازیی بەرهەم نەهێناوە.

کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " لە ساڵەکانی سەربەخۆییەوە یوجماش بەرهەمی نەهێناوە و ئێستاش بەرهەمی ناهێنێ، نە موشەک و نە سیستمی موشەکی سەربازیش."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG