Accessibility links

ئۆکرانیا هەوڵدەدات ئێران قەرەبووی بکاتەوە


وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دمیترۆ کۆلیبا

وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دمیترۆ کۆلیبا وتی وڵاتەکەی هەموو هەوڵێک دەدات تاوەکو زۆرترین قەرەبووی بکرێتەوە لەسەر خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە لەلایەن ئێرانەوە.

وتیشی دانوستانەکان کە ڕۆژی پێنجشەممە دەستیان پێکردووە ئاسان نابێت.

ئێران دەڵێت بە هەڵە فڕۆکە ئێرانیەکەی خستۆتە خوارەوە کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی سەرجەم سەرنشینەکانی.

کۆلیبا لە بەیاننامەیەکدا دوای کۆبوونەوەی شاندی وڵاتەکەی و ئێران لە کیێڤ وتی " ئەوەی لە تواناماندا دەبێت دەیکەین بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری."

وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا ڕاشیگەیاند ڕۆژی هەینی وردەکاری زیاتر ئاشکرا دەکات.

لە مانگی دوودا سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی وتی ئۆکرانیا بە بڕی ئەو قەرەبووە ڕازی نیە کە ئێران پێشنیاری کردووە بۆ قەرەبووکردنەوەی خێزانی ئەو ئۆکرانیانەی کە لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG