فەرمانڕەوای لوهانسک دەڵێت هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری پۆپاسنای ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کشاونەتەوە، بەمەش ئەو هەواڵانەی پشتڕاست کردەوە کە گوایە شارەکە گیراوە.
ڕابەری چیچان ڕامزان کادیرۆڤ وتی هێزەکانیان زۆرینەی پۆپاسنایان گرتووە.
فەرمانڕەوای هەرێمی لوهانسک سێرهێی گایدای وتی هێزەکانی ئۆکرانیا کشاونەتەوە تاوەکو شوێنێکی باشتر بدۆزنەوە، وتیشی " هەمووشتێک لەوێ وێرانکراوە."
لە مانگی چواردا هێزەکانی ڕووسیا دەستیانکرد بە هێرشەکانیان بۆ سەر هێڵەکەی بەرگری ئۆکرانیا لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەدا، لەمدواییانەشدا زۆربەی هێرش و بۆردومانەکان لە دەوروبەری شاری پۆپاسنا بوون لە هەرێمی لوهانسک.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز