Accessibility links

ئۆکرانیا: لە هێرشێکی ئاسمانی ڕووسیادا 3 کەس کوژراون


بەرپرسانی ئۆکرانیا دەڵێن بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی ڕووسیاوە بۆ سەر کیێڤی پایتەخت لانیکەم 3 کەس کوژراون.

وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا ئیهۆر کلیمینکۆ وتی موشەکەکان لانیکەم پێنج هەرێمییان لە سەرانسەری ئۆکرانیادا کردۆتە ئامانج. دوای ئەوەی بینایەک لە کیێڤ کراوەتە ئامانج، سێ کەس کوژراون و هەشت کەسی دیکە بریندار بوون.

کلیمینکۆ وتی " ئەمە شێوازی تیرۆریستانە. شێوازی ڕووسیایە."

سوپای ئۆکرانیا وتی هێزی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکە 41 موشەکی لە کۆی 51 موشەکی کروز و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خستۆتە خوارەوە.

دواتر بەرپرسی بەڕێوبەرایەتی سەربازیی کیێڤ، سێرهێی پۆپکۆ وتی ئەو زیانەی کە بە بیناکە گەیشتووە بەهۆی کەوتنە خوارەوەی پارچەی موشەکێکەوە بووە. وتیشی زیاتر لە 20 موشەک لە دەوروبەری شارەکەدا خراونەتە خوارەوە.

بەرپرسانی هەرێمی دنیپرۆپیترۆڤسکی باشووری ئۆکرانیا وتیان بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیاوە هەشت کەس بریندار بوون و دووانییان منداڵن، چەندین بیناش لە ناوچوون.

فەرمانڕەوای هەرێمی خارکیڤ ئۆلی سینیهوبۆڤ وتی لانیکەم دوو موشەکێکیش خارکیڤییان کردۆتە ئامانج، یەکێکییان لە ناوچەیەکی پیشەسازی داوە و ئەوی دیکەیان زیانی بە هێڵێکی بۆری گاز گەیاندووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG