Accessibility links

سەرۆکی ئۆکرانیا هۆشیاری دەدات لەسەر کەمکردنەوەی سزاکان لەسەر ڕوسیا


سەرۆکی ئۆکرانیا پیترۆ پۆرۆشینکۆ هۆشیاریدا لە مەترسی کەمکردنەوەی سزا سەپێندراوە نێودەوڵەتییەکانی سەر ڕوسیا.

لە لێدوانێکیدا لەبەردەم پەرلەمانی ئۆکرانیادا وتی سازش کردن بۆ کرێملن پێش ئەوەی ڕوسیا دوورگەی کریمیا بداتەوە بە ئۆکرانیا شکستی یاسای نێودەوڵەتی دەبێت.

وتیشی " بە توندی دژایەتی ئەو هەوڵانە دەکەین کە دەدرێن بۆ کەمکردنەوەی سزاکانی سەر ڕوسیا، بەڵام بزانن مەترسییەک هەیە لە کەمکردنەوەی سزاکانی سەر ڕوسیادا."

جێی ئاماژەیە ڕوسیا لە ساڵی 2014 دا دوورگەی کریمیای سەر بە ئۆکرانیای داگیرکرد، دوای ئەوە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کۆمەڵێک سزای سەپاند بەسەر ڕوسیادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG