Accessibility links

بەڕیتانیا و ئەمەریکا: هێرشە کیماییەکەی سوریا جێ پەنجەی حکومەتی سوریای پێوەیە


وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن
وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن

بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی بەڕیتانیا و ئەمەریکا ئاماژە بەوە دەدات دوو وڵاتەکە ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی ئەو هێرشە کیمیاییەی لە سوریا ئەنجامدراوە هەمان تایبەتمەندی هێرشە کیماییەکانی دیکەی هەیە کە حکومەتی سوریا لە ڕابردوودا ئەنجامی داون.

لە دوای پەیوەندییە تەلەفونییەکەی نێوان وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن و هەڵسوڕێنەری کاروباری دەرەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جۆن سۆلیڤان، وتی " وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا و هەڵسوڕێنەری کاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی ئەم هێرشە هەمان تایبەتمەندی هێرشە کیمیاییەکانی دیکەی هەیە کە ڕژێمی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد ئەنجامی داون، ئەوەش بەپێی ڕاپۆرتەکانی ئێستا و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ئەو ڕاپۆرتانەی دیکە کە ئێستا هەن."

هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت " هەردوولا جەختیان کردۆتەوە لەسەر پابەندبوونیان بە ڕێکەوتنی چەکی کیمیاییەوە و هەروەها جەختیان کردۆتەوە لەسەر ئەوەی لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکەن کە بەرپرسیارن لەو هێرشە دڕندانەیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG