Accessibility links

بەریتانیا : هێرشەکەی ئەمەریکا بۆ سەر سوریا وەڵامدانەوەیەک بوو نەک دەستپێکردنی هەڵمەتێکی سەربازی نوێ


وەزیری بەرگری بەریتانیا مایکڵ فالۆن وتی هێرشەکەی ئەمەریکا بۆ سەر بنکە سەربازییەکەی سوریا وەڵامدانەوەیەک بووە بۆ سەرۆک بەشار ئەسەد نەک سەرەتای دەستپێکردنی هەڵمەتێکی نوێی سەربازی بێت

هەروەها لە وەڵامی پرسیارێکدا کە لێیکرا ئایا هێرشەکە دەستپێکی هەڵمەتێکی سەربازی نوێ دەبێت فالۆن وتی " ئێمە بەوجۆرە سەیری هێرشەکەی شەوی پێشوو ناکەین."

وتیشی " ئەم هێرشە تەنها بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی ئاسمانی بووە و هۆکارەکەی ئاشکرایە بۆ ئەوە بووە کە وەڵامی بەشار ئەسەد بداتەوە و نەهێڵێت جارێکی دیکە چەکی کیمیایی بەکاربێنێت، بۆیە ئێمە وا نایبینین دەستپێکی هەڵمەتێکی سەربازی جیاواز بێت."

بەردەوام بوو لە قسەکانی و وتی " ئێمە داوامان لێنەکرا بەشداری بکەین، ئیشی هێزەکانی هاوپەیمانان نەبوو کە دژ بە داعش دەجەنگێن لە سوریا و عێراق، ئەمە ئەرکێکی ئەمەریکی بوو بەڵام با دووبارە پێتان بڵێم ئێمە بەدڵنیاییەوە پشتیوانی لێدەکەین."

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG