Accessibility links

کەشتیەکی جەنگی بەڕیتانیا بەشدار دەبێت لە ئەرکی یاوەریکردنی کەشتیەکان لە کەنداو


کەشتی جەنگی بەڕیتانیا کەنت بەرەو کەنداو بەڕێکەوت تاوەکو بەشدار بێت لەو ئەرکەدا کە ئەمەریکا ڕابەرایەتی دەکات لە کەنداو و مەبەست لێی پاراستنی کەشتیە بازرگانییەکانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش لەنێوەندی گرژییەکانی نێوان ئێران و ڕۆژئاوادا.

ئەم هەنگاوەی بەڕیتانیا دوای ئەوە دێت ئێران دەستی گرت بەسەر کەشتیەکی نەوت هەڵگری بەڕیتانیادا لە تەنگەی هورموز. لە چواری مانگی حەوتدا هێزی دەریایی بەڕیتانیا دەستیان گرت بەسەر کەشتیەکی نەوت هەڵگری ئێرانیدا دوای ئەوەی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ڕەوانەکردنی سوتەمەنی بۆ سوریا تاوانباریان کرد.

سەرکردەی کەشتیە جەنگییە بەڕیتانیەکە ئاندی براون وتی " هێشتا لە کەنداو بیر لەوە دەکەینەوە چۆن گرژییەکان کەم بکەینەوە."

وتیشی " بەڵام ئێمە پابەندین بە پاراستنی ئازادی هاتوچۆی دەریایی و پاراستنی بارە نێودەوڵەتییەکان، لەبەر ئەمەشە ئەم ئەرکە دەکرێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG