Accessibility links

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا دەڵێت پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمەریکادا " جێی لەناوچوون نین "


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن دوای یەکەمین کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدندا وتی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و بەڕیتانیا " جێی لەناوچوون نین." ئەمەش پێش کۆبوونەوەکەی ڕابەرانی کۆمەڵەی حەوت کە ڕۆژی هەینی دەستپێدەکات.

جۆنسن لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ بی بی سی وتی " ئەوە پەیوەندییەکە دەتوانن بڵێن پەیوەندییەکی قوڵ و مانادارە، هەرچییەکی ناو دەنێن، پەیوەندییەک کە جێی لەناوچوون نیە."

وتیشی " پەیوەندییەکە ماوەیەکی زۆر دورودرێژە بەرگەی گرتووە و بەشێکی گرنگ بووە لە ئاشتی و خۆشگوزەرانی لە ئەوروپا و سەرانسەری جیهانیشدا."

لەماوەی کۆبوونەوەکەیاندا جۆنسن و بایدن تاوتوێی " نزیکەی 25 بابەتیان کردووە بە وردەکارییەوە "، لەوانەش ئەو گرژییانەی کە بەهۆی هاتنە دەرەوەی بەڕیتانیاوە دروستبوون لە یەکێتی ئەوروپادا.

جۆنسن لە بێزاری بایدنی کەمکردەوە لە هەوڵەکانی لەندەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی " پڕۆتۆکۆڵی ئێرلەندای باکوور "، کە ئامانج لێی خۆبەدوورگرتنە لە گەڕاندنەوەی سنوور لەگەڵ ئێرلەندادا و بۆتە هۆی دروستبوونی کێشە لەسەر ئاستی بازرگانی لەنێوان بەڕیتانیا و ئێرلەندای باکووردا.

جۆنسن ڕوونیکردەوە " هەمووان بەرژەوەندییەکی گەورەیان هەیە لەوەدا کە دڵنیابینەوە لەوەی هەماهەنگیە سەرەکییەکانی ڕێکەوتنی هەینی مەزن بپارێزین."

ڕێکەوتنی هەینی مەزن لە ساڵی 1998 دا واژۆکرا و کۆتایی بە شەڕ و پێکدادانە خوێناوییەکەی ئەو هەرێمە هێنا کە لەژێر دەسەڵاتی بەڕیتانیادا بوو و ماوەی 30 ساڵی خایاند.

جۆنسن وتی " پێم وایە دەتوانین چارەسەری بکەین."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG