Accessibility links

بەڕیتانیا دەڵێت ڕووسیا زۆرینەی شاری سیێڤیێرۆدۆنێتسکی کۆنتڕۆڵ کردووە


وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا دەڵێت ڕووسیا کۆنتڕۆڵی زۆرینەی شاری سیێڤیێرۆدۆنێتسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیای کردووە.

بەڕیتانیا وتی هێشتا هێڵی پەڕینەوەی ڕووباری نێوان شارەکانی سیێڤیێرۆدۆنێتسک و شاری لیسیچانسک و هەروەها شاری لیمان لەژێر دەسەڵاتی ئۆکرانیادایە.

وەزارەتەکە وتی لە هەردوو شوێنەکە هێزەکانی ئۆکرانیا پردەکانیان لەناوبردووە.

ڕۆژی چوارشەممە ڕۆیتەرز لە زاری فەرمانڕەوای هەرێمەکەوە ئاماژەی بەوەدا ڕووسیا کۆنتڕۆڵی لە سەدا 70 ی شاری پیشەسازی سیێڤیێرۆدۆنێتسکی کردووە.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا وتی هێزەکانی ڕووسیا فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئۆکرانیان لە جۆری سو – 25 لە هەرێمی میکۆلایڤ خستۆتەخوارەوە.

وتیشی خاڵەکانی سەرکردایەتی هێزەکانی ئۆکرانیایان لە نزیک خارکیڤ کردۆتە ئامانج، ڕۆیتەرزیش دەڵێت نەیتوانیوە بەشێوەیەکی سەربەخۆ لێدوانەکانی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا پشتڕاست بکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG