Accessibility links

ئۆکرانیا و بەڕیتانیا دەڵێن هەوڵی لاوازکردن یاخود دەورەدانی ڕوسیا نادەن


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی و وەزیری بەرگری بەڕیتانیا بێن واڵاس
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی و وەزیری بەرگری بەڕیتانیا بێن واڵاس

وەزیرانی بەرگری ئۆکرانیا و بەڕیتانیا وتیان هەوڵی ئەوە نادەن ڕوسیا لاواز بکەن یاخود دەورەی بدەن، بەڵام پابەندن بە سەروەری خاکی ئۆکرانیاوە.

ئۆکرانیا و وڵاتانی هاوپەیمانێتی ناتۆ نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بە جموجۆڵە سەربازییەکانی ڕوسیا لە نزیک سنوورەکانی ئۆکرانیا. لەلای خۆیەوە مۆسکۆ ئۆکرانیا و ئەمەریکا و هاوپەیمانانی تۆمەتبارکردەوە بە ئەنجامدانی کارێک کە دەبێتە هۆی ناسەقامگیری ناوچەکە و دەریای ڕەشیش.

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشی وەزیرانی بەرگری ئۆکرانیا و بەڕیتانیادا هاتووە دەڵێت " حکومەتەکانی ئێمە ئارەزووی دوژمنایەتی یاخود هەر جۆرە هەوڵێک بۆ لاوازکردن یاخود دەورەدانی ڕوسیایان نیە. ئێمە نیگەرانین سەبارەت بە زیادبوونی چالاکی و هێزەکانی ڕوسیا لە نزیک سنوورەکانی ئۆکرانیا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG