Accessibility links

بەڕیتانیا دوکان و بازاڕەکانی وڵاتەکە دەکاتەوە


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن وتی مانگی داهاتوو بەڕیتانیا هەزاران دوکانی سەر شەقامە سەرەکیەکان و بازاڕە گەورەکان و ناوچە بازرگانیەکان دەکاتەوە.

جۆنسن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی لە 1 ی مانگی شەشەوە دوکانەکانی دەرەوە دەتوانن دەرگاکانیان بکەنەوە، بەڵام دەبێت پابەندی ڕێنماییەکان بن بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها لە 15 ی مانگی شەشەوە دوکانەکانی دیکە کە سەرەکی نین دەتوانن دەرگاکانیان بکەنەوە.

جۆنسن وتیشی " کۆمەڵێک هەنگاوی ورد هەن بە ئاڕاستەی دووبارە کردنەوەی وڵاتەکە کە بەباشی تاوتوێ کراون."

جێی ئاماژەیە بەڕیتانیا قۆناغ بە قۆناغ چالاکیەکانی وڵاتەکە دووبارە دەکاتەوە، لە ماوەی ڕابردوودا جۆنسن ڕایگەیاند بەشێک لە قوتابخانەکان دەکرێنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG