Accessibility links

مەی: هێرشەکان بۆ سەر سوریا لە بەرژەوەندیی بەڕیتانیادا بوون نەک جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ترامپ


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی بەرگری لە بڕیارەکەی کرد بۆ بەشداریکردن لە هێرشە ئاسمانییەکاندا بۆ سەر سوریا و وەڵامی ئەو ڕەخنانەی دایەوە کە ئاڕاستەی کرابوون.

مەی کە متمانەی وەرگرتەوە دوای ئەوەی پشتگیری لێکرا لە هەڵوێستە توندەکەیدا دژی سوریا و ڕوسیا، وتی بە پێویستی زانیوە بەشدار بێت لەگەڵ ئەمەریکا و فەڕەنسادا لە هێرشە ئاسمانییەکاندا بۆ سەر سوریا.

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا وتی لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکاندا هەنگاوی ناوە و ڕەتی کردەوە وەڵامی پرسیارێک بداتەوە سەبارەت بەوەی ئایا لە داهاتوودا هەوڵی ئەوە دەدات ڕەزامەندی پەرلەمان وەربگرێت پێش ئەوەی هیچ کردەوەیەکی سەربازیی دیکە ئەنجام بدات یان نا، هەروەها ئاماژەشی بەوەدا کە دڵنیایە لەوەی ڕژێمی سوریا بەرپرسە لە لە هێرشەکە.

تێریزا مەی لەبەردەم پەرلەماندا وتی " من بەتەواوەتی دەزانم کە پەرلەمان بەرپرسە لەوەی لێپرسینەوە لەگەڵ مندا بکات لەسەر ئەم جۆرە بڕیارانە و دەشیکات. بەڵام بەرپرسیارێتی من وەکو سەرۆک وەزیر ئەوەیە کە ئەم جۆرە بڕیارانە بدەم و دەشیدەم."

هەروەها وتیشی بڕیاری بەڕیتانیا بۆ لێدانی سوریا لە بەرژەوەندیی نیشتیمانیی وڵاتەکە بووە نەک دەرەنجامی فشارەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بووبێت.

وتی " ئێمە ئەمەمان نەکردووە لەبەر ئەوەی ترامپ داوای لێکردووین. ئەوەمان کرد لەبەر ئەوەی باوەڕمان وابوو کە ئەمە شتە ڕاستەکەیە و تەنها نین. پشتیوانییەکی فراوانی نێودەوڵەتی هەبووە لەو جۆرە ڕێوشوێنەی کە گرتوومانەتە بەر."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG