Accessibility links

بەڕیتانیا دەڵێت هێرشی ئاسمانی ئەنجام دەدەین ئەگەر بسەلمێنرێت چەکی کیمیایی لە سوریادا بەکارهاتووە


وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن
وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن وتی وڵاتەکەی لەوانەیە بەشدار بێت لە هێرشە سەربازیەکانی ئەمەریکادا دژی حکومەتی سوریا ئەگەر بەڵگەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژی هاوڵاتیانی مەدەنی دەربکەوێت.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕادیۆیەکی بەڕیتانی بۆریس جۆنسن وتی " ئەگەر بزانین ئەمە ڕوویداوە و توانیمان بیسەلمێنین و پێشنیارێک هەبوو بۆ ئێمە تاوەکو بجوڵێین ئەوا بەجددیی بیری لێدەکەینەوە."

جێی ئاماژەیە ئەمەریکا 59 موشەکی کروزی لە جۆری تۆماهۆکی هاویشت بۆ بنکەیەکی ئاسمانی سەربازیی سوریا وەکو وەڵامێک بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە ناوچەی خان شیخۆن لەلایەن حکومەتی سوریاوە لە چواری مانگی 4 ی 2017 دا.

لە ماوەی ڕابردووشدا فەڕەنسا ڕایگەیاند هێشتا ئامادەیە سزای ئەو لایەنانە بدات کە چەکی کیمیاییان بەکارهێناوە لە سوریادا.

دەزگای قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لە ماوەی ڕابردوودا جەختی لە بەکارهێنانی سارین کردۆتەوە لە مانگی چواری 2017 دا لە خان شیخۆن کە بووە هۆی کوژرانی بەلایەنی کەمەوە 83 کەس.

سوریا لە ساڵی 2013 دا بەپێی ڕێکەوتنێکی نێوان ڕوسیا و ئەمەریکا ڕازی بوو جبەخانەی چەکە کیمیاییەکانی لەناوببات.

XS
SM
MD
LG