Accessibility links

بەڕیتانیا دەڵێت کەشتیەکی جەنگی وڵاتەکەی لە تەنگەی هورمز یاوەری هەموو کەشتیەکانی دەکات


بەڕیتانیا دەستیکرد بە ڕەوانەکردنی کەشتیەکی جەنگی بۆ یاوەریکردنی هەموو ئەو کەشتیانەی کە ئاڵای وڵاتەکەیانی هەڵکردووە و بە ناو تەنگەی هورموزدا تێدەپەڕن، ئەمەش گۆڕانکارییەکە لە سیاسەتی بەڕیتانیا کە حکومەتەکەی پێشووی وتی پێداویستی سەربازیی تەواویان نیە بۆ یاوەریکردنی کەشتیەکان لە تەنگەی هورموز.

گرژییەکانی نێوان ئێران و بەڕیتانیا زیادیانکرد دوای ئەوەی تاران دەستیگرت بەسەر کەشتیەکی بەڕیتانیدا لە تەنگەی هورموز. ئەم جوڵەیەی ئێران دوای ئەوە هات بەڕیتانیا دەستی گرت بەسەر کەشتیەکی نەوت هەڵگری ئێراندا لە جەبەل تاڕیق و بەڕیتانیا وتی ئەو کەشتیە بەرەو سوریا ڕۆشتووە و پێشێلی سزاکانی یەکێتی ئەوروپای بۆ سەر سوریا کردووە.

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە کەشتی جەنگی بەڕیتانی مۆنترۆز کە ئێستا لە ناوچەکەدایە یەکەمین ئەرکی خۆی بەپێی سیاسەتی نوێی بەڕیتانیا جێبەجێ کرد.

وتەبێژی حکومەتی بەڕیتانیا وتی " هێزی دەریای شاهانەی بەڕیتانیا ڕاسپێردراوە بۆ یاوەریکردنی ئەو کەشتیانەی کە ئاڵای بەڕیتانیایان هەڵکردووە لە تەنگەی هورموز."

وتیشی " ئازادی هاتوچۆی دەریایی بابەتێکی گرنگە بۆ سیستمی بازرگانی جیهانی و ئابووری جیهان، هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین بۆ بەرگریکردن لێی."

لەماوەی ڕابردوودا حکومەتی بەڕیتانیا ئامۆژگاری هەموو ئەو کەشتیانەی کرد کە ئاڵای بەڕیتانیایان هەڵکردووە تا دەتوانن خۆیان بەدووربگرن لە پەڕینەوە بە تەنگەی هورموزدا و ئەگەر ناچاربوون پیایدا بپەڕنەوە پێشتر هێزی دەریایی بەڕیتانیا ئاگاداربکەنەوە، بەڵام لەو کاتەدا حکومەتی بەڕیتانیا وتی توانای ئەوەی نیە یاوەری هەموو کەشتیەکان بکات.

جێی ئاماژەیە بەڕیتانیا هەوڵدەدات ئەرکێکی پاراستنی ئازادی هاتوچۆی دەریایی لە تەنگەی هورموز پێکبهێنێت تاوەکو ئەو ئازادییە بپارێزێت، ئەمەش دوای ئەوەی ئێران دەستیگرت بەسەر کەشتیە بەڕیتانییەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG