Accessibility links

بەڕیتانیا سێیەمین کەشتی جەنگی ڕەوانەی کەنداو دەکات


وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا وتی بەڕیتانیا سێیەمین کەشتی جەنگی ڕەوانەی کەنداو دەکات و وتیشی ئەم هەنگاوە هیچ پەیوەندییەکی بە قەیرانەکانی ئێستای ئێرانەوە نیە.

وەزارەتەکە وتی کەشتی جەنگی دانکن ڕەوانەی ناوچەکە دەکرێت تاوەکو ئاسایشی دەریایی بەڕیتانیا بەهێزتربێت لەکاتێکدا کەشتی جەنگی مۆنترۆز بۆ کاری وەرشە دابین کراوە.

دواتر لەمساڵدا کەشتی جەنگی کەنت لە جیاتی کەشتی دانکن ڕەوانەی کەنداو دەکرێت. وەزارەتەکە ئاماژەشی بەوەدا کەشتی دابینکردنی پێداویستیەکان ویڤ نایت لە سەرەتای مانگی هەشتدا ڕەوانەی کەنداو دەکرێت.

وتیشی " ئەم ڕێوشوێنانە ماوەیەکی زۆرە پلانی بۆ دانراوە و پەیوەندیی بە توندکردنەوەی بوونی بەڕیتانیاوە نیە لە ناوچەکەدا و شتێکی ڕۆتینیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG