Accessibility links

بەڕیتانیا و وڵاتانی ئەوروپا دەڵێن ژەهراویکردنی ناڤاڵنی هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتی


ئالێکسی ناڤاڵنی

هەریەک لە بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ئیستۆنیا و بەلجیکا لە وتارێکی هاوبەشدا کە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیان ناردووە دەڵێن ژەهراویکردنی ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیا ئالێکسی ناڤاڵنی " هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی."

ئەو پێنج وڵاتە لە وتارەکەیاندا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش دەڵێن " داوا لە ڕوسیا دەکەین بەزووترین کات و بەشێوازێکی شەفاف ڕوونکردنەوە بدات لەسەر هێرشەکە و هەروەها ئەنجومەنەکە لەسەر ئەو بابەتە ئاگادار بکاتەوە."

لە مانگی هەشتدا ناڤاڵنی بەهۆی ژەهراویبوونەوە لە ڕوسیاوە بۆ بەرلین گواسترایەوە، لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا چارەسەری بۆ کرا و بەرلین ڕایگەیاند بە گازی نۆڤیچۆک ژەهراویکراوە.

لەلای خۆیەوە ڕوسیا ڕەتی کردۆتەوە دەستی هەبووبێت لەو ڕووداوەدا و دەڵێت تاوەکو ئێستا هیچ بەڵگەیەک نیە لەسەر ئەوەی پشتڕاستی بکاتەوە کە تاوانێک ئەنجامدراوە.

ئەمەریکا وتارەکەی واژۆ نەکرد، بەڵام وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ وتی " دەبێت حکومەتی ڕوسیا ڕوونکردنەوەیەکی تەواو بدات لەسەر ژەهراویبوونی ئالێکسی ناڤاڵنی و ئەنجامدەرانی ئەو کارە تۆمەتبار بکرێن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG