Accessibility links

وەزیرێکی بەڕیتانیا: هیچ بەڵگەیەک نیە لەسەر دەستوەردانی ڕوسیا لە گشتپرسیەکەی برێکستدا


وەزیری گواستنەوەی بەڕیتانیا گرانت شابس وتی هیچ بەڵگەیەک نیە لەسەر دەستوەردانی ڕوسیا لە گشتپرسییەکەی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپادا ( برێکست ) کە لە ساڵی 2016 دا بەڕێوەچوو، ئەوەشی خستەڕوو هەواڵگری بەڕیتانیا بەردەوام چاودێری ڕوسیای کردووە.

کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی کە ئایا دەبێت لێکۆڵینەوەی زیاتر بکرێت لەسەر ئەگەری دەستوەردانی ڕوسیا لە گشتپرسیەکەدا، شابس بە کەناڵی سکای وت " دەبێت هەندێک بەڵگە هەبن لەسەر ڕوودانی کێشەیەک، بەڵام شتەکە وانیە."

لیژنەی هەواڵگری و ئاسایشی بەڕیتانیا لە پەرلەمانی وڵاتەکە لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژی سێشەممە بڵاوکرایەوە دەڵێن ئاماژە هەن لەسەر ئەوەی ڕوسیا هەوڵیداوە کاربکاتە سەر جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگریان نەخستەڕوو.

شابس وتی " بڕوا ناکەم دەزگاکانی هەواڵگری وازیان لەو بابەتە هێنابێت و چاودێرییان نەکردبێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG