Accessibility links

سەرچاوە: سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا ڕێگە نادات وەزیرانی وڵاتەکە بەشداری کۆڕبەندی داڤۆس بکەن


سەرچاوەیەکی حکومەتی بەڕیتانیا لە داونینگ ستریت وتی سەرۆک وەزیری وڵاتەکە بۆریس جۆنسن قەدەغەی کردووە وەزیرانی وڵاتەکە بەشداری کۆڕبەندی ئابووری جیهانی بکەن کە مانگی داهاتوو لە داڤۆس بەڕێوەدەچێت.

دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو حیزبی پارێزگارانی بەڕیتانیا بە ڕابەرایەتی بۆریس جۆنسن سەرکەوتنێکی گەورەیان لە هەڵبژاردنەکاندا بەدەستهێنا و زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانیان بەدەستهێنایەوە، جۆنسن بەڵێنیدا ڕابەرایەتی " حکومەتی گەل " دەکات و جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا جێبەجێ دەکات.

سەرچاوەکە وتی " سەنگمان خستۆتە سەر جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی کە بە گەلەکەمان داوە نەک خواردنەوەی شامپانیا لەگەڵ دەوڵەمەندەکاندا." ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ کۆبوونەوەی سیاسەتمەدار و خاوەن کارەکان لە کۆڕبەندی ساڵانەی ئابووری جیهانی لە داڤۆسی سویسرا.

لە ساڵی 2017 دا سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بە هەمان شێوە قەدەغەی کرد کاربەدەستانی ئەمەریکا بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆسدا بکەن. وابڕیارە لە ماوەی نێوان 21 بۆ 24 ی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو کۆڕبەندەکە بەڕێوەبچێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG