Accessibility links

نوێنەرانی پەرلەمانی بەڕیتانیا داواکەی جۆنسن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت ڕەت دەکەنەوە


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن شکستی خوارد لە بەدەستهێنانی دەنگی پێویست لە پەرلەمانی بەڕیتانیادا بۆ ئەوەی پلانەکەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت جێبەجێ بکات.

جۆنسن پێویستی بە بەلایەنی کەمەوە 434 دەنگ بوو تاوەکو پلانەکەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت پەسەند بکرێت، بەڵام تەنها 298 نوێنەر لە بەرژەوەندی هەڵبژاردنی پێشوەخت دەنگیانگدا و 56 نوێنەر ڕەتیان کردەوە.

پارتی کاری ئۆپۆزسیۆنی بەڕیتانیا بە نوێنەرەکانی وتبوو کە لە دەنگدانەکەدا بەشداری نەکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG