Accessibility links

بەڕیتانیا ڕەخنە لە ئیخوان موسلمین دەگرێت و پشتگیری لە سیاسەتی ڕۆژئاوا دەکات


وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن ڕەخنەی ئاڕاستەی ئیخوان موسلمین و ئەو لایەنانە کرد کە پەیوەندییان پێوەی هەیە، ئەمەش لە لێدوانێکیدا بوو داوای کەمپینێکی سیاسیی ڕۆژئاوای نوێی کرد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەویی.

جۆنسن لەبەردەم سیاسەتمەداران و شارەزایانی وەزارەتی دەرەوەی بەڕیتانیادا لە لەندەن داوای کرد بەشێوەیەکی باشتر ڕێکبکەون لەگەڵ موسوڵمانەکانی هەموو جیهاندا.

وتی ڕۆژئاوا دەبێت سەرلەنوێ بەشێوەیەکی بە کۆمەڵ بچنەوە ناو ئەرکی هێنانی ئاشتی بۆ سوریا و داوای لە ئەمەریکا کرد هێزێکی پاڵنەری بەهێزی نوێ ببەخشێت بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان فەڵەستین و ئیسڕائیل.

وتیشی کۆمەڵەی ئیخوان موسلمین یەکێکە لەو لایەنانەی کە لەڕووی سیاسییەوە لە جیهانی ئیسلامیدا زۆر ووردە بەڵام ڕەخنەی لە هەڵسوکەوتەکانی گرت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەڕیتانیادا.

وتی " زۆر هەڵەیە ئیسلامییەکان ئازادییەکانی ئێرە لە بەڕیتانیا بقۆزنەوە."

بۆریس جۆنسن دانی بەوەدانا کە هەندێک هەڵەی کردووە سەبارەت بە دەست تێوەردان لە عێراق و سوریادا بەڵام وتی ئەوە نابێتە بیانوویەک بۆ کشانەوەمان لەڕووی سیاسیەوە لە ناوچەکەدا.

وتی " سیاسەتی بەڕیتانیا کێشە نیە بەڵکو بەشێکە لە چارەسەرەکە." هەروەها داوای کرد ڕۆڵی سیاسی وڵاتەکەی لە سوریا نوێ بکرێتەوە و کاری زیاتر بکات بۆ وەستاندنی ناکۆکییەکانی یەمەن.

ئەم لێدوانانەی جۆنسنیش ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە سەرۆک ترامپ قودسی وەکو پایتەختی ئیسڕائیل ناساند.

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی وتی ئەم بڕیارە هەڵە بووە و جۆنسنیش ڕەخنەی وڵاتەکەی لەو بڕیارەی سەرۆک ترامپ دووبارە کردەوە و وتی بڕیارەکەی ئەمەریکا پەلەی تیا کراوە.

جۆنسن وتی " پێمان وایە دەبێت داهاتووی قودس لەچوارچێوەی دانوستانەکانی نێوان فەڵەستین و ئیسڕائیل و گەیشتن بە ڕێکەوتنێک دیاری بکرێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG