Accessibility links

سکای نیوز: مای داوای پشتگیری وەزیرەکان دەکات بۆ بەشداریکردن لە هێرشەکاندا بۆ سەر سوریا


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی

کەناڵی سکای نیوز بڵاویکردەوە واچاوەڕوان دەکرێت سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی داوا لە ئەنجومەنی وەزیران بکات ڕازیبن بە بەشداریکردنی بەڕیتانیا لە جوڵەیەکی سەربازیی هاوبەشدا کە ژێرخانی چەکی کیمیایی لە سوریا دەکاتە ئامانج.

کەناڵەکە لە ڕاپۆرتێکیدا وتی بەڕیتانیا خۆی ئامادە دەکات بۆ بەشداریکردن لە ئەرکێکی سەربازیدا کە فەڕەنسا و ئەمەریکا سەرکردایەتی دەکەن.

ڕادیۆی بی بی سی بەڕیتانی لە ماوەی ڕابردوودا ئاماژەی بەوەدابوو کە مەی هەوڵی ئەوە نادات پیشوەخت ڕەزامەندی پەرلەمان وەربگرێت بۆ هیچ کردەوەیەکی سەربازیی چونکە دەیەوێت بە خێرایی ڕێوشوێنەکە بگیردرێتە بەر.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG