Accessibility links

سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی بەڕیتانیا: بەڕیتانیا دەبێت هەوڵی لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ بدات لە هێرشەکەی سوریادا


ڕابەری حیزبی کرێکارانی بەڕیتانیا جێرێمی کۆربین
ڕابەری حیزبی کرێکارانی بەڕیتانیا جێرێمی کۆربین

ڕابەری حیزبی کرێکارانی ئۆپۆزسیۆن لە بەڕیتانیا جێرێمی کۆربین وتی پێویستە لەسەر بەڕیتانیا هەوڵبدات لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ ئەنجام بدات بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بەو هێرشەی کە گوایە هێرشی کیمیایی بووبێت لە سوریا، ئەمەش لەجیاتی ئەوەی چاوەڕێی ئەوە بکەن سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بڕیاری بە چیە.

ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی پشتیوانی لە گەورە بەرپرسانی حکومەتەکەی وەرگرت بۆ گرتنەبەری ڕێوشوینێک کە هێشتا بڕیاری لەسەر نەدراوە بۆ بەرپەرچدانەوەی حکومەتی سوریا تاوەکو نەتوانێت جارێکی دیکە چەکی کیمیایی بەکاربهێنێت، ئەوەش بە هاریکاری لەگەڵ ئەمەریکا و فەڕەنسادا. کۆربین وتی دەبێت ڕای پەرلەمان وەربگیردرێت پێش ئەوەی هیچ کردەوەیەکی سەربازیی ئەنجام بدرێت.

وتیشی " وادیارە حکومەت چاوەڕێی فەرمانەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دەکات سەبارەت بە چۆنێتی ڕەفتارکردن."

وتی " پێویستە لەسەر بەڕیتانیا لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ ئەنجام بدات بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە هێرشە کیمیاییەکە، تاوەکو بتوانێت لێپێچینەوە لەو کەسانە بکرێت کە بەرپرسیارن لەو هێرشە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG