Accessibility links

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆ چین: دەستبەرداری گەلی هۆنگ کۆنگ نابین


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن وتی وڵاتەکەی دەستبەرداری گەلی هۆنگ کۆنگ نابێت ئەگەر چین یاسای ئاسایشی نیشتیمانی بسەپێنێت بەسەر شارەکەدا کە بەپێی ڕێکەوتنەکەی 1984 پێشێلکردنی بەرپرسیارێتیە نێودەوڵەتیەکانیەتی.

جۆنسن لە ڕۆژنامەی تایمز نوسیویەتی " هۆنگ کۆنگ سەرکەوتووە لەبەرئەوەی گەلەکەی ئازادە. ئەگەر چین ئەو یاسایە بسەپێنێت ئەوا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ پێشێلکردن دەبێت لە بەرپرسیارێتیەکانی بەپێی ڕێکەوتنی ڕاگەیاندنی هاوبەش کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە تۆمارکراوە."

هەفتەی ڕابردوو پەرلەمانی چین سەپاندنی ئاسایشی نیشتیمانی بەسەر هۆنگ کۆنگدا پەسەند کرد، مەبەست لە یاساکەش دانانی سنوورێکە بۆ خۆپیشاندان و جیابوونەوە و تیرۆر و دەستوەردانی دەرەکی. هەروەها پێدەچێت بۆ یەکەمین جار ئاسایش و هەواڵگری چینی لە شارەکەدا جێگیر بکرێن.

جۆنسن وتی " زۆرێک لە هۆنگ کۆنگ لەوە دەترسن شێوازی ژیانیان کە چین بەڵێنی پاراستنی داوە، هەڕەشەی لەسەربێت."

وتیشی " ئەگەر چین ترسەکانی خەڵکی هۆنگ کۆنگ زیاتر بکات، ئەوا ویژدانی بەڕیتانیا ڕێگەی نادات دەستەوەستان بوەستێت و دەستبەرداری بابەتەکە ببێت، بەڵکو پابەند دەبین بە بەرپرسیارێتییەکانمانەوە و بەدیلێک پێشکەش دەکەین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG