Accessibility links

جۆنسن داوای دوانەخستنی جیابوونەوەی بەڕیتانیا دەکات لە یەکێتی ئەوروپا


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن وتی هەڵبژاردنەکانی ناوێت و داوای لە ئەندامانی پەرلەمانی بەڕیتانیای کرد لە بەرژەوەندی دواخستنی جیابوونەوەی وڵاتەکە لە یەکێتی ئەوروپا دەنگ نەدەن.

ڕۆژی چوارشەممە پەرلەمانی بەڕیتانیادا وابەنیازە بڕیارێک دەربکات کە پێدەچێت جۆنسن ناچار بکات داوای درێژکردنەوەی جیابوونەوەی بەڕیتانیا بکات لە یەکێتی ئەوروپا کە لە ئێستادا وابڕیارە لە 31 ی مانگی 10 دا جیابوونەوەکە ڕووبدات.

جۆنسن لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەگەر دەنگیاندا بە دواخستن ئەوا دەبنە هۆی دروستکردنی کێشە بۆ پێگەی بەڕیتانیا و وادەکەن هەر دانوستانێک لە داهاتوودا مەحاڵ بێت."

وتیشی " هەڵبژاردنەکانم ناوێت. ئێوەش ناتانەوێت. کەواتە با ئەوەی خەڵک داوای کردووە ئەنجامی بدەین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG