Accessibility links

بەڕیتانیا ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە پێشنیارەکانی جیابوونەوەکە


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن
سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن

وتەبێژی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن وتی جۆنسن گفتوگۆ لەگەڵ ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپادا دەکات و ئامادەیە گفتوگۆیەکی چڕوپڕیان لەگەڵدا بکات دوای ئەوەی پێشنیارە نوێیەکانی سەبارەت بە جیابوونەوەکە پێشکەشی یەکێتیەکە دەکات.

وتەبێژەکە وتی " ئەو پێشنیارانەی دەمانەوێت کاری لەسەر بکەین پێشکەشی دەکەین. پێم وایە گرنگە یەکێتی ئەوروپا ببینین ئامادە بێت بۆ کارکردن لەسەر ئەم پێشنیارانە و بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام بن لە وتوێژکردن لەگەڵماندا."

وتیشی " ئەگەر بۆمان دەربکەوێت یەکێتی ئەوروپا زۆر گوێ نادات بەم پێشنیارانە ئەوا سەرۆک وەزیر ڕوون بووە لەوەدا کە وتی بەردەوام دەبین لە جیابوونەوەکە تەنانەت ئەگەر بەبێ ڕێکەوتنیش بووبێت."

لەلایەکی دیکەوە سکای نیوز لە کۆمەڵێک سەرچاوەوە ئاماژەی بەوەدا سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن دووبارە لە هەشتی مانگی 10 دا کاری پەرلەمان ڕادەگرێتەوە.

هەفتەی ڕابردوو دادگای باڵای بەڕیتانیا ڕایگەیاند بڕیارەکەی جۆنسن بۆ ڕاگرتنی کارەکانی پەرلەمان نایاساییە و فەرمانی کرد دووبارە پەرلەمانی بەڕیتانیا کارابکرێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG