Accessibility links

بەڕیتانیا " نیگەرانە " لە ڕازیبوونی ئیسڕائیل لەسەر دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ نیشتەجێیەکان


بەڕیتانیا دەڵێت هەست بە " نیگەرانییەکی زۆر " دەکات سەبارەت بە ڕازیبوونی ئیسڕائیل لەسەر دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی نوێ بۆ نیشتەجێیەکانی کەناراوەکانی ڕۆژئاوا.

بەڕیتانیا ئەوەشی خستەڕوو ئەم هەنگاوە لەوانەیە هەڕەشە لەسەر دانوستانەکانی داهاتووی ئاشتی لە نێوان فەڵەستینیەکان و ئیسڕائیلدا دروست بکات و هەروەها داوایکرد دروستکردنی ئەو یەکانە ڕابگیرێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی بەڕیتانیا لە بەیاننامەیەکدا وتی " بەپێی یاسای نێودەوڵەتی نیشتەجێیەکان نایاسایین و هەڕەشەیە بۆ سەر چارەسەری دوو دەوڵەت. داوا دەکەین بەزووترین کات دروستکردنی ئەو یەکانە لە ئۆرشەلیمی ڕۆژهەڵات و شوێنەکانی دیکەی کەناراوەکانی ڕۆژئاوا ڕابگیرێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG