Accessibility links

بەڕیتانیا داوا لە ئیسڕائیل دەکات دان بەخۆیدا بگرێت


بەڕیتانیا داوای لە ئیسڕائیل کرد دان بەخۆیدا بگرێت دوای ئەوەی هێزەکانی ئیسڕائیل دەیان خۆپیشاندەری فەڵەستینیان لەسەر سنووری کەرتی غەززە کوشت.

وەزیری بەڕیتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەوەی جێی دڵگرانییە ئەوەیە کە لایەنە توندڕەوەکان دەیانەوێت سوود لەم خۆپیشاندانانە وەرگرن بۆ مەبەستی خستنەوەی توندوتیژی."

وتیشی " ئێمە لەسەر هەڵوێستی خۆمانین بۆ پشتگیری لە مافی ئیسڕائیل بۆ بەرگریکردن لە سنوورەکانی بەڵام تەقەکردنی چڕی ئیسڕائیل لە خۆپیشاندەرە فەڵەستینییەکان زۆر جێی نیگەرانییە. هێشتا داوا لە ئیسڕائیل دەکەین دان بەخۆیدا بگرێت."

وتەبێژی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی ڕۆژی دووشەممە وتی لەندەن نیگەرانە لە هەواڵی کەوتنەوەی توندوتیژی و کوشتن لە غەززە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG