Accessibility links

بەڕیتانیا دەڵێت گواستنەوەی دەریایی دەپارێزین


وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا دۆمێنیک ڕاب

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا دۆمێنیک ڕاب وتی بەڕیتانیا لەگەڵ هاوبەشەکانیدا کاردەکات بۆ پاراستنی گواستنەوەی دەریایی و پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئێران کەشتیە بارهەڵگرە بەڕیتانیاکەی ئازاد کرد.

ڕاب وتی " ئێران بەشێوەیەکی نایاسایی دەستی بەسەر ستینا ئیپیرۆدا گرت ( کەشتیە بەڕیتانیەکە )، ئەوە بەشێکە لە هەوڵەکان بۆ بەربەست دانان لەبەردەم ئازادی هاتوچۆی دەریاییدا. لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتیەکانماندا کاردەکەین بۆ پاراستنی گواستنەوەی دەریایی و پابەندبوون بە سەروەری یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە."

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا کەشتیە بەڕیتانیەکە بە ناوی ستینا ئیپیرۆ بەندەر عەباسی ئێرانی بەجێهێشت، ئەمەش دوای ئەوەی ئێران لە مانگی حەوتدا دەستی گرت بەسەر ئەو کەشتیەدا.

بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ستینا بەڵک کە خاوەنی کەشتیەکەیە ئیریک هانڵ وتی " کەشتیەکە دەستی بە جووڵە کردووە. کاتێک کە کەشتیەکە گەیشتە ئاوی نێودەوڵەتیەوە لێدوانی زیاتر دەدەین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG