Accessibility links

وتەبێژی مەی : بەڕیتانیا هەست بە نیگەرانی دەکات سەبارەت بە لێدوانەکانی ئێران


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی
سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی

وتەبێژی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی وتی بەڕیتانیا هەست بە نیگەرانییەکی زۆر دەکات سەبارەت بە ڕاگەیاندراوەکەی ئێران لەبارەی کەمکردنەوەی بەرپرسیارێتییەکانی لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا و داوا لە تاران دەکات هیچ هەنگاوێک نەنێت کە ببێتە هۆی زیادبوونی گرژییەکان.

ئێران کۆمەڵێک ڕێوشوێنی ڕاگەیاند کە بەندەکانی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە پێشێل ناکات بەڵام هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی زیاتری کرد ئەگەر وڵاتانی بەشدار لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە بەرژەوەندیەکانی لە سزاکانی ئەمەریکا نەپارێزن.

وتەبێژەکە بە ڕۆژنامەنووسانی وت " هەست بە نیگەرانییەکی زۆر دەکەین سەبارەت بەم ڕاگەیاندراوە و داوا لە ئێران دەکەین بەردەوام بێت لە پابەندبوون بە بەرپرسیارێتییەکانیەوە بەپێی ڕێکەوتنەکە و هەنگاوێک نەنێت کە ببێتەهۆی زیادبوونی گرژییەکان."

وتیشی " ئەم ڕێکەوتنە گرنگە وادەکات جیهان پارێزراوتر بێت و گرەنتی ئەوە دەکەین بەردەوام بێت هەتا ئەو کاتەی ئێران پابەند دەبێت پێوەی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG