Accessibility links

بەڕیتانیا داوای پێکهێنانی هێزێکی دەریایی ئەوروپی دەکات بۆ بەرپەرچدانەوەی " چەتەکانی " ئێران


وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جێرێمی هەنت
وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جێرێمی هەنت

بەڕیتانیا داوای پێکهێنانی هێزێکی دەریایی کرد بە ڕابەرایەتی ئەوروپا بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی هاتوچۆی دەریایی لە تەنگەی هورموز، ئەمەش چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی ئێران دەستی گرت بەسەر کەشتیەکی بەڕیتانیادا و لەندەن بە " چەتەی نێودەوڵەتی ناودێری کرد."

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جێرێمی هەنت ئەو پلانانەی بە پەرلەمانی بەڕیتانیا ڕاگەیاند کە لیژنەی بەپەلەی حکومەت ڕێکەوتوون لەسەری، دوای ئەوەی گفتوگۆیان کرد لەسەر چۆنێتی وەڵامدانەوەی ئێران لەسەر ئەو کارەی کردوویەتی.

هەنت لەبەردەم پەرلەماندا وتی " بەپێی یاسای نێودەوڵەتی، مافی ئێران نەبوو ئاڕاستەی کەشتیەکە بگۆڕێت نەک ئەوەی کە بچێتە سەر کەشتیەکەش، لەبەر ئەوە ئەمە چەتەی نێودەوڵەتییە."

وتیشی " ئێستا هەوڵدەدەین هێزێکی ئاسایشی دەریایی پێک بهێنین بە ڕابەرایەتی ئەوروپا تاوەکو ئازادی هاتوچۆی دەریایی و تیمەکان و بارەکانی نێو کەشتیەکانی ئەم ناوچە گرنگە دەستەبەربکات."

هەنت وتی " پێکهێنانی ئەم هێزە نوێیە بەشێک نابێت لە سیاسەتی ئەمەریکا بۆ فشارخستنەسەر ئێران، چونکە ئێمە هێشتا پابەندین بە پاراستنی ڕێکەوتنە ناوەکیەکەی ئێرانەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG