Accessibility links

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا دەڵێت لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە دەکشێینەوە ئەگەر ئێران پێشێلی کردبێت


وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جێرێمی هەنت
وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جێرێمی هەنت

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جێرێمی هەنت وتی بەڕیتانیا دەستبەرداری ڕێکەوتنە ناوەکییەکە دەبێت ئەگەر ئێران پێشێلی کردبێت.

ئەمەش دوای ئەوە هات ئێران ڕایگەیاند ئەو سنوورەی بۆ عەمبارکردنی یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆی دیاریکراوە بەپێی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە، تێیپەڕاندووە.

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جێرێمی هەنت کە خۆشی کاندید کردووە بۆ شوێن گرتنەوەی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا لەگەڵ سکای نیوز وتی بەڕیتانیا هێشتا پشتیوانی لە ڕێکەوتنەکە دەکات.

وتیشی " دەمانەوێت پارێزگاری لە ڕێکەوتنەکە بکەین چونکە دەمانەوێت ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ناوەکیی، بەڵام ئەگەر ئێران ڕێکەوتنەکەی پێشێل کردبێت ئەوا ئێمەش لێی دەکشێینەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG