Accessibility links

بەڕیتانیا داوا لە حکومەتی هۆنگ کۆنگ دەکات هەڵبژاردن بکات


وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا دۆمێنیک ڕاب

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشی بەڕیتانیا و کەنەدا و ئوستڕاڵیا و ئەمەریکا و نیوزلەندادا، بەڕیتانیا داوای لە حکومەتی هۆنگ کۆنگ کرد دووبارە ئەو کاندیدانە بگەڕێننەوە کە ڕەت کراونەتەوە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا و بەزووترین کات دەنگدانێک بکەن بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی یاسادانان.

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا دۆمێنیک ڕاب لە بەیاننامە هاوبەشەکەدا وتی لەگەڵ هاوتاکانمدا نیگەرانین سەبارەت بەوەی ژمارەیەک لە کاندیدەکان لە هۆنگ کۆنگ ڕەت کراونەتەوە و ڕێگەیان پێنادرێت لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری بکەن.

وتی " داوا لە حکومەت دەکەین دووبارە ئەو کاندیدانەی ڕەت کراونەتەوە بیانگەڕێنێتەوە، هەروەها داوایان لێدەکەین بەزووترین کات هەڵبژاردن بکەن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG