Accessibility links

بەڕیتانیا لە خۆئامادەکردندایە بۆ ڕاگرتنی پەیماننامەی ڕادەستکردنی تاوانباران لەگەڵ هۆنگ کۆنگدا


وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا دۆمێنیک ڕاب

ڕۆژنامەکانی بەڕیتانیا دەڵێن ڕۆژی دووشەممە بەڕیتانیا پەیماننامەکەی لەگەڵ هۆنگ کۆنگدا ڕادەگرێت کە تایبەتە بە ڕادەستکردنی تاوانباران، ئەمەش بەهۆی ئەوەی چین یاسای ئاسایشی نیشتیمانی بەسەر هۆنگ کۆنگدا سەپاند.

هەردوو ڕۆژنامەی تایمز و دەیلی تێلیگراف لە زاری سەرچاوەکانەوە بڵاویانکردەوە وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا دۆمێنیک ڕاب لەبەردەم پەرلەماندا ڕاگرتنی پەیماننامەکە ڕادەگەیەنێت. پێشتریش ڕاب چینی تۆمەتبار کردووە بە تۆمەتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ.

ئەمەریکا و هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپا پێیان وایە هەنگاوەکەی چین بۆ سەپاندنی یاسای ئاسایشی نیشتیمانی بەسەر هۆنگ کۆنگدا دەبێتە هۆی ئەوەی ئازادییەکان بە گشتی لەو شارەدا نەمێنن و ڕاستەوخۆ شارەکە دەچێتە ژێر دەسەڵاتی چینەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG