وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن ڕۆژی شەممە بەرەو ئێران بەڕێدەکەوێت بۆ فشار خستنە سەر هاوتا ئێرانییەکەی محەمەد جەواد زەریف تاوەکو ئەو هاوڵاتیە بەڕیتانیەی کە بەڕەچەڵەک ئێرانیە و لە ئێران دەستگیر کراوە ڕزگار بکات.
ئەم سەردانەش سێیەم سەردانی وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیایە بۆ ئێران لەماوەی 14 ساڵی ڕابردوودا و لەنێوەندی گرژییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە و گرژییەکانی هەرێمەکە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەدا دێت.
جۆنسن بەڵێنیدا کە هاوڵاتیە بەڕیتانیەکە بەناوی زاگاری ڕاتکلیفەوە ڕزگار بکات کە بەڕێوبەری پڕۆژەیەکە لە دامەزراوەی تۆمسن ڕۆیتەرزی خێرخوازی و پێنج ساڵ لەمەوبەر ئێران دادگایی کرد و زیندانی کرد دوای ئەوەی بە تۆمەتی لەناوبردنی دامەزراوە ئاینییەکان تۆمەتباری کرد، ئەویش ئەو تۆمەتە ڕەت دەکاتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی " داوا لە وەزیری ئێران دەکات ئەو هاوڵاتیە بەڕیتانیە ڕزگار بکات کە بە ڕەچەڵەک ئێرانیە چونکە هۆکاری مرۆیی هەیە بۆ ئەو بابەتە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز