Accessibility links

وەزیری دەرەوەی نوێی بەڕیتانیا سەردانی چین دەکات


وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جێرێمی هەنت

وەزیری دەرەوەی نوێی بەڕیتانیا جێرێمی هەنت لەگەڵ هاوتا چینییەکەی وانگ یی لە پەکین کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هاریکاری نێوان دوو وڵاتەکە، ئەمەش لە یەکەمین سەردانی دەرەوەیدا دوای ئەوەی لەم مانگەدا جێی بۆریس جۆنسنی وەزیری پێشووی دەرەوەی بەڕیتانیای گرتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی بەڕیتانیا وتی هەنت و وانگ گفتوگۆ لەسەر بازرگانی ئازاد و جێبەجێکردنی سزاکانی سەر کۆریای باکوور دەکەن، لە هەمان کاتدا گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکەن بەڕیتانیا و چین چۆن بتوانن بەرپەرچی کێشەکانی جیهان ببنەوە لەوانەش گۆڕانی کەش و هەوا.

پێش سەردانەکەی، هەنت وتی بەڕیتانیا کە وا خەریکە لە یەکێتی ئەوروپا دەکشێتەوە پابەندە بە قوڵکردنەوەی هاوبەشیەکەی لەگەڵ چیندا.

وتی " گفتوگۆی ستراتیژی نێوان بەڕیتانیا و چین هەلێکی گرنگە بۆ چڕکردنەوەی هاریکارییەکانی نێوانمان سەبارەت بە کێشە هاوبەشەکانمان لە کاروباری نێودەوڵەتیدا، لە بازرگانی ئازادی جیهانییەوە بۆ ڕێگەگرتن لە کێشە ژینگەییەکان، لە چوارچێوەی هاوبەشی جیهانی نێوان بەڕیتانیا و چیندا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG