وتەبێژێک بەناوی سەرۆک وەزیری بەریتانیا تێریسا مەیەوە وتی بەریتانیا گواستنەوەی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان قەدەغە دەکات لە گەشتە ئاسمانیەکانی شەش وڵاتەوە بۆ بەریتانیا کە ئەو وڵاتانەش تورکیا و لوبنان و ئوردون و میسڕ و سعودیە لە خۆدەگرێت بەمەبەستی پارێزراوی هاوڵاتیان.
وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێشتر بڕیاری قەدەغەکردنێکی هاوشێوەی دابوو بۆ ئەو فڕۆکانەی لە وڵاتە زۆرینە موسوڵمانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقاوە گەشت دەکەن بۆ ئەمەریکا وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو هەڕەشانەی لە ئاسایشی وڵاتەکە کراوە و دیاری نەکراون. وتەبێژەکەی مەی بە ڕۆژنامەنووسانی وت " گەشتە ئاسمانییەکان ڕاستەوخۆ بۆ بەریتانیا بەردەوام دەبێت بەمەرجێک ئەو ڕێسا تازانە جێبەجێ بکرێن."
هەروەها وتیشی " پێمان وایە ئەم هەنگاوانە پێویست و گونجاون بۆ ڕێپێدان بەو کەسانەی گەشت دەکەن."
وتی ڕێگەنادات گەشتیاران تەلەفون و لاپتۆپ و ئای پاد بەرن لەگەڵ خۆیاندا کە درێژییەکەیان لە 16 سم درێژتربێت و پانییەکەیان زیاتر لە 9.3سم بێت و ئەستوریەکەیان 1.5 سم بێت، وتیشی دەبێت ئەم پارچانە لەناو ئەو جانتایانەدا بێت کە دەپشکنرێن.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز