Accessibility links

جیهان بەرامبەر ڕێککەوتنی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا کاردانەوە پیشان دەدات و ئاهێکی ئاسودەیی بەکۆمەڵ دەخاتە روو


بەریتانیا رۆژی پێنچ شەممە سەودایەکی بازرگانی بۆ دەرچوونی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا دەستەبەرکرد ، ئەمەش تەنها بە حەوت رۆژ بەرلەوەی بەریتانیا لە گەرەترین گروپی بازرگانی جیهان دەربچێت کە هەرە گرنگترین گۆڕانی جیهانیە بۆ بەریتانیا لەوەتای لە دەستدانی ئیمپراتۆرییەتەکەیەوە.

بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند " ئەمڕۆ مەسەلەیەکمان چارەسەرکرد کە بۆ دەیان ساڵە سیاسەتەکانمانی پەشۆکاندووە و ئێستا کارەکە لەدەستی خۆماندایە ، وەک وڵاتێکی نوێ و راستەقینەی سەربەخۆ کە درک بە گەورەیی ئەم ساتە بکەین و ئەوپەڕی کەڵکی لێوەربگرین".

بۆرس جۆنس راستەوخۆ بە یەکێتی ئەوروپای گوت "ئێمـە دەبینە دۆست و هاوپەیمانی ئێوە هەروەها پشتیوانکارتان و لە راستیدا بازاڕی پلە یەکی ئێوە هەرگیز لەیاد ناکرێت" .

ئەنگیلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا گوتی ،ئەو پێشبینی دەکاتئەڵمانیا بە خێرایی بتوانێت بڕیاربدات کە ئاخۆ پشتیوانی لە سەوداکە بکات .

ئەنگیلا مێرکڵ گوتی ؛حکومەتی فیدرالی لە ئێستادا بە وردی چاودەخشێنێت بە دەقی رێککەوتنەکەماندا، بەڵامگوتیشی ئێمە لە سفرەوە دەست پێناکەین . ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە کۆمسیۆنەکە وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپایلە تەواوی پرۆسەی میانەی دانوستاندنکە ئاگادارکردوە.

ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەناس گوتی "یەکێتی و توانای ئەوروپا سوودی خۆی هەبوو . رێکەوتن لەگەڵ بەریتانیا گرنگە بۆ پاراستنی هاوڵاتیانمان ، ماسیگرانمان ، هەروەها بەرهەمهێنەرانمان. ئێمە دڵنیادەبین لەوەی رەوشەکە بەمجۆرە دەبێت" .

وەزیری دەرەوەی ئیرلەندی بە رادیوێی دوانگەی هەواڵی گوت " ئەمڕۆ ئێمە دەرئەنجام دڵنیادەبین کە سەودایەکی بازارگانی وا هاتە گۆڕێ کە بە هزری من ئێرلەندا دەپارێزێت هەروەک ئەوەی هیوامان بۆی خواستووە."

XS
SM
MD
LG