Accessibility links

پەرلەمانی بەڕیتانیا ڕۆژی هەینی گفتوگۆ لەسەر پلانی جیابوونەوەی وڵاتەکە لە یەکێتی ئەوروپا دەکات


ئاندریا لیدسەم

وەزیری کاروباری دەوڵەت لە پەرلەمانی بەڕیتانیا ئاندریا لیدسەم وتی ڕۆژی هەینی پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر پێشنیارێک دەکات کە پەیوەستە بە جیابوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا، بەڵام ڕوون نیە کە ئایا دەنگدانی سێیەم دەکرێت لەسەر ڕێکەوتنی جیابوونەوەکە یاخوود نا.

سەرۆکی پەرلەمانی بەڕیتانیا جۆن بێرکۆ هەفتەی ڕابردوو وتی کاتێک دەتوانرێت دەنگدانێکی دیکە بکرێت لەسەر ڕێکەوتنەکە کە جیاواز بێت لەو ڕێکەوتنەی کە ئەندامانی ئەنجومەنەکە پێشتر ڕەتیان کردۆتەوە.

جێی ئاماژەیە وابڕیاربوو بەڕیتانیا لە 29 ی مانگی سێدا بە فەڕمی لە یەکێتی ئەوروپا جیاببێتەوە، بەڵام پلانەکەی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی دووجار لەلایەن پەرلەمانی بەڕیتانیاوە ڕەت کرایەوە، دواتر بەڕیتانیا داوای کرد کاتی جیابوونەوەکە دوابخرێت، یەکێتیەکەش بەو داوایە ڕازی بوو، کاتەکەی درێژ کردەوە تاوەکو 22 ی مانگی پینج، ئەمەش ئەگەر لەم هەفتەیەدا پەرلەمانی بەڕیتانیا ڕێکەوتنەکە پەسەند بکات.

لیدسەم بە پەرلەمانی وت " دەزانین ڕۆژی هەینی پێشنیارەکە پێشکەش دەکرێت و دەبێت لەگەڵ بڕیاری سەرۆکی ئەنجومەنەکەدا یەک بگرێتەوە و گفتوگۆکانیش بەردەوام دەبن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG