Accessibility links

بەڕیتانیا و یەکێتی ئەوروپا گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی نوێ سەبارەت بە جیابوونەوەکە


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن وتی بەڕیتانیا و یەکێتی ئەوروپا گەیشتوون بە ڕێکەوتنێکی نوێ و " مەزن " بۆ جیابوونەوەی وڵاتەکە لە یەکێتیەکە و داوای لە پەرلەمانی بەڕیتانیا کرد پەسەندی بکەن.

جۆنسن لە تویتەر نوسیویەتی " گەیشتووین بە ڕێکەوتنێکی مەزن جڵەوی هەموو شتەکان دەگرێتەوە."

وتیشی " ئێستا دەبێت پەرلەمان بابەتی جیابوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا تەواو بکات تاوەکو بتوانین وتوێژ لەسەر بابەتە سەرەکییەکانی دیکە بکەین لەوانەش تێچووی ژیان و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و تاوانی توندوتیژی و ژینگە."

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ژان کلود یۆنکەر وتی بەڕیتانیا و یەکێتی ئەوروپا گەیشتوون بە ڕێکەوتنێکی نوێ بۆ جیابوونەوەکە.

وتیشی " ئەگەر ئیرادە هەبێت ڕێکەوتن دەبێت، ئێستا ڕێکەوتنێکمان هەیە. ڕێکەوتنێکی دادپەروەرانە و هاوسەنگە بۆ یەکێتی ئەوروپا و بەڕیتانیا، هەروەها بەڵگەیەکە لەسەر پابەندبوونمان بە دۆزینەوەی چارەسەرەکانەوە، پێشنیاری ئەوە دەکەم لە کۆبوونەوەکەی یەکێتی ئەوروپادا ڕێکەوتنەکە پەسەند بکرێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG