Accessibility links

وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا هۆشیاری دەدەن لەسەر جیابوونەوەی بەڕیتانیا بەبێ ڕێکەوتن


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن
سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا داوایان لە بەڕیتانیا کرد بە ڕێکخراوی لە یەکێتیەکە جیاببنەوە بەپێی ئەو ڕێکەوتنەی کە لەگەڵ حکومەتی پێشووی بەڕیتانیادا واژۆ کراوە، هەندێک لە وەزیرەکان ڕاشکاوانە نیگەرانی خۆیان دەربڕی سەبارەت بەوەی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن کاری پەرلەمانی بەڕیتانیا ڕابگرێت و تاوەکو بەڕیتانیا بەبێ ڕێکەوتن جیاببێتەوە.

لەمیانەی کۆبوونەوەکەی وەزیرانی دەرەوە و بەرگری وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە هلسنکی، حکومەتەکەی جۆنسن بەربەرەکانی ئۆپۆزسیۆنی بەڕیتانیای کرد هەوڵ بدەن یاسای جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتیەکە بگۆڕن کە بەپێی یاساکە لە 31 ی مانگی 10دا بەڕیتانیا دەبێت لە یەکێتیەکە جیاببێتەوە.

وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا ستیڤ بلۆک وتی " هێشتا هیوادارین بتوانین خۆمان بەدووربگرین لە جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بەبێ ڕێکەوتن و چاوەڕێی هەر پێشنیارێکین لە حکومەتی بەڕیتانیاوە کە یەکبگرێتەوە لەگەڵ ئەو ڕێکەوتنەی کە لەگەڵ حکومەتی پێشووی بەڕیتانیادا واژۆ کراوە. جیابوونەوەی بەڕیتانیا بەبێ ڕێکەوتن لە بەرژەوەندی هیچ لایەکدا نیە."

پەرلەمانی بەڕیتانیا سێ جار ئەو ڕێکەوتنەی ڕەت کردەوە کە سەرۆک وەزیری پێشووی بەڕیتانیا تێریزا مەی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا واژۆی کردبوو سەبارەت بە جیابوونەوەکە، لەلای خۆیەوە جۆنسن بەڵێنیدا دووبارە وتوێژ بکاتەوە لەسەر ڕێکەوتنەکە یاخود لە 31 ی مانگی 10دا بەبێ ڕێکەوتن جیاببێتەوە.

هەڵسوڕێنەری کاروباری جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتیەکە دەیڤد فرۆست سەردانی بڕۆکسلی کرد تاوەکو لەگەڵ بەرپرسانی کۆمسیۆنی ئەوروپادا کۆببێتەوە، بەڵام وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا ستیڤ بلۆک وتی نەیانتوانیوە ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەن.

بلۆک وتی " دەزانم وتوێژێکی جددی لە بڕۆکسل کراوە بەڵام هێشتا نەگەیشتووین بە هیچ شتێک."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG