Accessibility links

بۆریس جۆنسن: هێشتا کات بەسەرنەچووە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری ڕاستەقینە لە ڕێکەوتنی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا


وەزیری دەرەوەی پێشووی بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن

وەزیری دەرەوەی پێشووی بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن وتی هێشتا کات بەسەرنەچووە لەبەردەم حکومەتدا بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری ڕاستەقینە لەو ڕێکەوتنەدا کە سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا واژۆی کردووە، هۆشیاریشدا لەسەر ئەنجامدانی دەنگدانێکی نوێی پەرلەمان لەم هەفتەیەدا لەسەر ڕێکەوتنەکە.

بۆریس جۆنسن لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی تیلیگراف پرسیاری لێکرا سەبارەت بە چۆنێتی زاڵبوون بەسەر قەیرانی جیابوونەوەی بەڕیتانیادا لە یەکێتی ئەوروپا و لە وەڵامدا وتی " یەکێتی ئەوروپا لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات. هێشا کات بەسەرنەچووە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری ڕاستەقینە سەبارەت بە سنووری ئێرلەندا. بێ مانا دەبێت ئەگەر پێش هەوڵدان بۆ ئەوە دەنگدانێکی دیکە بکرێت لەسەر ڕێکەوتنەکە."

واپێشبینی دەکرێت سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی لەم هەفتەیەدا سێیەم دەنگدان لەسەر ڕێکەوتنەکە ڕێکبخات کە لەگەڵ یەکێتیەکەدا واژۆی کردووە سەبارەت بە جیابوونەوەکە و هیوادارە ئەندامانی پەرلەمان پەسەندی بکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG