Accessibility links

هەڵبژاردنەکانی بەڕیتانیا دەست پێدەکات


دەنگدەرانی بەڕیتانیا ڕوویان کردە سندووقەکانی دەنگدان تاوەکو بەشداری بکەن لە دیاریکردنی چارەنووسی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، ئەمەش یان ئەوەتا ڕێگە خۆش دەکەن بۆ جیابوونەوەی وڵاتەکە لە ماوەی سەرۆکایەتی بۆریس جۆنسندا یاخود وڵاتەکە ناچار دەکەن گشتپرسیەکی دیکە ئەنجام بدرێتەوە کە لەکۆتاییدا لەوانەیە ببێتە هۆی پاشگەزبوونەوەیان لە بڕیاری جیابوونەوە.

دوای ئەوەی شکستیان هێنا لە 31 ی مانگی 10 دا لە یەکێتی ئەوروپا جیا ببنەوە، جۆنسن داوای هەڵبژاردنی پێشوەختی کرد تاوەکو ئەو نادیارییە سیاسییانە نەهێڵێت کە بەربەستیان خستۆتە بەردەم جیابوونەوەی بەڕیتانیا.

بۆریس جۆنسن لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا بەڵێنیداوە جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا جێبەجێ بکات و بودجەی تەندروستی و خوێندن و پۆلیس زیاد بکات.

لەلایەکی دیکەوە ڕابەری پارتی کاری بەڕیتانیا جێرێمی کۆربین بەڵێنیداوە بودجەی خزمەتگوزاری گشتی زیاد بکات و باج بخاتە سەر دەوڵەمەندان و گشتپرسیەکی دیکە ئەنجام بدات سەبارەت بە جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.

هەموو پێشبینییەکان ئاماژە بە سەرکەوتنی جۆنسن دەدەن، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی لە ساڵی 2016 دا پێشبینیەکان هەڵە بوون و تێریزا مەی ژمارەیەک کورسی زۆری لە پەرلەمان لەدەستدا کە ئەو کات سەرۆکی پارتی پارێزگاران بوو.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG