Accessibility links

حکومەتی بەڕیتانیا بەڵێن دەدات ڕۆژانە 100,000 پشکنین بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام بدات


وەزیری تەندروستی بەڕیتانیا مات هانکۆک

وەزیری تەندروستی بەڕیتانیا بەڵێنیدا هەتاوەکو کۆتایی ئەم مانگە ژمارەی پشکنینەکان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر بکات، ئەمەش دوای ئەوەی ڕەخنە لە حکومەتی بەڕیتانیا گیرا لەسەر ئەوەی شکستی هێناوە لەوەی پشکنین بۆ کارمەندانی کەرتی تەندروستی و گشتی بکات.

وەزیری تەندروستی بەڕیتانیا مات هانکۆک ستراتیژییەکی نوێی بەڕیتانیای ڕاگەیاند بۆ زیادکردنی ژمارەی پشکنینەکان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هانکۆک بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئێستا من ئامانجم ئەوەیە تاوەکو کۆتای ئەم مانگە ڕۆژانە 100,000 پشکنین ئەنجام بدرێت. ئەمە ئامانجی ئێمەیە و دڵنیام لەوەی دەتوانین بیکەین. "

جێی ئاماژەیە لە ئێستادا نزیکەی 10,000 پشکنین بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا ئەنجام دەدرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG