وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا دۆمێنیک ڕاب بە ڕۆژنامەنووسانی وت وڵاتەکەی ڕێوشوێنەکانی داخستنی گشتیی وڵاتەکە بەلایەنی کەمەوە بۆ سێ هەفتە درێژ دەکاتەوە و ئاماژەی بەوەدا کەمکردنەوەی ڕێوشوێنەکان زیان بە تەندروستی گشتی و ئابووری وڵاتەکە دەگەیەنێت.
ڕاب بە ڕۆژنامەنووسانی وت " کەمکردنەوەی هەر کامێک لەو ڕێوشوێنانەی ئێستا گیراونەتەبەر لە وڵاتەکە دەبێتە هۆی دروستبوونی مەترسی زیان گەیاندن بە تەندروستی گشتی و ئابووری وڵاتەکە."
ئەوەشی خستەڕوو " بە لەبەرچاوگرتنی ئەم ئامۆژگارییە، حکومەت بڕیاریداوە ئەو ڕێوشوێنانەی ئێستا گیراونەتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەلایەنی کەمەوە بۆ سێ هەفتەی دیکە درێژ بکرێنەوە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز