Accessibility links

بەڕیتانیا پێش ئیتاڵیا دەداتەوە لە زۆرترین حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە


بەپێی ئامارەکانی ڕۆژی سێشەممە، بەڕیتانیا پێش ئیتاڵیای دایەوە لە زۆرترین ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە. بەمەش فشارەکانی سەر سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن لەسەر مامەڵەکردنی لەگەڵ قەیرانەکەدا زیاتر بوون.

ئۆفیسی ئامارەکانی نیشتیمانی بەڕیتانیا زیاتر لە 7000 گیان لەدەستدانی دیکەی لە ئینگلتەر و وێڵز زیاد کرد بۆ کۆی ژمارەی گیان لەدەستدانەکان، بەمەش کۆی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان لەو وڵاتەدا بەرزبۆوە بۆ 32,313 کەس.

بەپێی ئامارەکان تەنها ئەمەریکا کە دانیشتوانەکەی پێنج هێندەی بەڕیتانیایە زیاد لە بەڕیتانیا زیانی گیانی بەرکەوتووە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە.

ئامارەکان دەریدەخەن بەڕیتانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین زیانی گیانی بەرکەوتووە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کە زیاتر لە 250,000 کەسی لە سەرتاسەری جیهاندا کوشتووە.

سیاسیەکانی ئۆپۆزسیۆنی بەڕیتانیا دەڵێن ئامارەکان دەریخستووە کە حکومەتی بەڕیتانیا زۆر خاو بووە لە دابینکردنی کەلوپەلی خۆپاراستن بۆ نەخۆشخانەکان و هەروەها خاو بووە لە پشکنینی خەڵکەکە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG